لە رێگەی سنورەکانەوە بە شێوەی قاچاغ گازو بەنزین دەبردرێتە ئێران و تورکیا
بە نایاسایی مامەڵە بە بەنزین و گاز وایل دەکەن و
، لە ماوەی ئەو ھەفتەیەشدا ھێزەکانی ژینگە ٤ کەسیان لە چیاکاندا دەستگیر کردوەو بری ١٠لیتر بەنزین و گاز وایل دەستی بە سەر داگیراوە.
بەرپرسی ھێزی پێنجیی ژینگەی چۆمان، نەقیب ئیسماعیل وەرتی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ھێزەکانی ژینگە و پاسەوانانی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد سەکران بەردەوام چاودێری ناوچە کوێستانیی و سنورییەکان دەکەن بۆ بنبڕ کردنی دیاردەی راوکردن.
گووتیشی: جیا له دیاردهی راوكردنو لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا جاری سێھەمە چەند باندێکی مامەڵکار دەستگیر بکەین كە گازوایل و بەنزین بە قاچاغ ئاو دیوی سنورەکانی تورکیاو ئێران دەکەن.
زیاتر ئاماژهیدا، کەسە دەستگیرکراوەکان رادەستی دادگا کراوون و بری ١٠ ھەزار لیتر بەنزین و گازوایلیش دەستی بە سەر داگیراوە.
لای خۆشیەوە عەبدولواحید گوانی قائیمقامی چۆمان بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری دهڵێت: لە ئێستادا ھەوڵەکان بۆ چاودێری کردن لە سەر ناوچە سنورییەکان و پاراستنی ژینگە بە ھەموو شێوەیەک و بنبڕ کردنی دیاردەی کاری قاچاغی لە سنورەکان چرتر کراوەتەوە.
دهشڵێت: نابێت ھیچ مامەڵەیەکی یاساغ لە ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دراوسێ بکرێت و لەو پێناوەشدا رۆژانە کەسانی سەرپێچی کار دەستگیر دەکرێن و لە ماوەی سێ رۆژی رابردوشدا چوار کەس بە تۆمەتی مامەڵە کردن بە سوتەمەنی کە نیازیان بووە بە شێوەی قاچاغ لە رێگەی چیاکانەوە ببەنە ئێران و تورکیا دەستگیر کراوون.
