عارف تەیفور: ھاوپەیمانی نیشتمانی و لایەنەکانی دیکه بوونە ھۆی ئەوەی کوردە فەیلییەکان پۆستی کۆتا بەدەست نەھێنن

عارف تەیفور: ھاوپەیمانی نیشتمانی و لایەنەکانی دیکه بوونە ھۆی ئەوەی کوردە فەیلییەکان پۆستی کۆتا بەدەست نەھێنن
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، هاوپەیمانیی نیشتمانی و لایەنەکانی دیکە دژی مافی کۆتای کورده فەیلییەکانن.

\"عارف تەیفور\"" بۆ ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری، نێگەرانیی خۆی سەبارەت به بەدەست نەھێنانی پۆستی کۆتا بۆ کوردە فەیلییەکان دەربڕی و گوتی: دەبوایە لە یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ٢٠١٤دا بچەسپایە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەرگرییە توندەی ھاوپەیمانی نیشتمانی و لیستەکانی تر دژ بە کۆتای کوردە فەیلییەکان لە ھەڵبژاردنی پێشوودا کردیان.

عارف تەیفور روونی کردەوە: له ماوەی کۆبوونەوەکانی نێوان لیست و قەوارە پەرلەمانیەکان ھاوپەیمانی کوردستانی ھەوڵی بەدەستھێنانی کۆتای کوردە فەیلییەکان و ئێزیدییەکانی داوە بۆ زیادکردنی پۆستەکانیان چونکە پێکھاتەی گرنگی گەلی عێراقن، بەڵام ھاوپەیمانی نیشتمانی و ھەندێ لیستی تر ھەڵۆیستێکی سلبیانەیان ھەبوو و رێگایان لە مافی پۆستی کۆتایان لەو پێکھاتانە گرت.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران گوتی: ھیچ پاساوێکی ئەوتۆیان نەبوو بۆ ئەم رەتکردنەوەیە و فشارییان لەوەکرد کە ئەو پێکھاتانە کۆتا بەدەست نەھێنن و نەتوانن بەشداری لە نوێنەرایەتی پەرلەمانی داھاتوودا بکەن."
Top