بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی 5،2 خانه‌قین ده‌هه‌ژێنێت
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و چاودێری بوومه‌له‌رزه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراله له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپیه‌كی ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گه‌یشتووه، ده‌لێت; كات دوو و 26 خووله‌كی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی 5،2 رێخته‌ر شارۆچكه‌ی خانه‌قینی هه‌ژاندووه له‌گه‌ڵ سنووری ئێران.
هه‌رچه‌نده هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌كه باس نه‌كراوه، به‌ڵام به‌رزی پله‌كه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی له نێو دانیشتووانی ناوچهكهكه دروستكردووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگای دیاله بڕیاریدا ئه‌مڕۆ پشووی فه‌رمی بێت له سه‌رجه‌م ده‌زگا و دامه‌رزاوه حكوومییه‌كان، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی تا 24 كاتژمێری داهاتوو هاوڵاتیان دڵنیابنه‌وه له‌و نیگه‌رانیی و بێ ئۆقره‌ییه‌ی له نێویاندا بڵاوبۆته‌وه.
بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ ، دوای ئه‌و زنجیره بوومه‌له‌رزه‌یه دێت كه دوێنێ شه‌ممه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به پله‌ی جودا هه‌ژاند له نزیك سنووری ئێران ، له نێویاندا شارۆچكه‌ی خانه‌قین 19 جار بوومه‌له‌رزه‌ی تێیدا روویدا و دوو جاریش پله‌كه‌ی به‌هێز بوون.
هه‌ر له‌مباره‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین، سه‌میر محه‌ممه‌د نوور بۆ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گووتی: له شه‌وی رابردووه‌وه چه‌ند جارێك بوومه‌له‌رزه شارۆچكه‌ی خانه‌قینی گرتۆته‌وه و بۆیه ئیداره‌ی شارۆچكه‌كه بریاریدا ئه‌مڕۆ بكرێته پشووی فه‌رمی.
