تیرۆرستێك كە ئەنجامدەری تەقینەوەكانی قەزای دووزخورماتوو بووە لەگەڵ كۆمەڵێك بەڵگەنامەوە دەسگیر كرا

تیرۆرستێك كە ئەنجامدەری تەقینەوەكانی قەزای دووزخورماتوو بووە لەگەڵ كۆمەڵێك بەڵگەنامەوە دەسگیر كرا
سەرچاوەیەك لە ئاسایشی قەزای دووزخورماتوو كەنەیوویست ناوەكەی بڵاو بكرێتەوە بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر ڕای گەیاند : تیرۆرستێك كەسەربە گروپێكی ئەنسار و سنەیە كەیەكێكە لەئەنجامدەری تەقینەوەكەی ڕێكەوتی 17-11كەزنجیرەیەك تەقینەوە قەزای دووزخورماتووی هەژاند و چەندین كوژراو برینداری لێكەوتەوە .

گووتیشی دوابە دوای تەقینەوەكە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی كەوتنە لێكۆلینەوە لەسەر ئەو ڕووداوە وە ئیستا تیرۆرستێك دەسگیر كراو ە كەدەستی هەبووە لەئەنجامدەرانی پەلامارەكەی دووزخورماتوو كەناوی (عوسمان ئیحسان )ە لەنەتەوەی عەرەبە و كەسەربە گرووپی تیرۆرستی ئەنسار سونەیە وە لەكاتی دەسگیر كردنی كۆمەڵێك بەڵگە نامەی گروپەكەشدا گیراوە وە ئیستا لیكۆلینەوەبەردەوامە
Top