ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كگرتوو: بڕیاره سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى یه‌كگرتوو بكات
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵده‌نی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی به سایتى كه‌ى دى پى راگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌شتی گفتوگۆكردن له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی بكات.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵده‌نی گوتیشی: ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌داین حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تێكی بنكه فراوان بێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شداربن.
