له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانیی مه‌زنی ئامه‌د و نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان دا؛ سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند كه ته‌نها بۆ پاڵپشتیكردن له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا سه‌ردانی ئامه‌دی كردووه و له وباره‌یه‌وه به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند كه نابێ ئه‌و پرۆسه‌یه بوه‌ستێندرێت . هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه ئاماده‌یی خۆیشی بۆ یه‌كخستنی نێو ماڵی كوردی له رۆژئاوای كوردستان نیشاندا.