هاوردەكردنی 69جۆر ماددە لە دەرەوەی ووڵات قەدەغە دەكرێن

هاوردەكردنی 69جۆر ماددە لە دەرەوەی ووڵات قەدەغە دەكرێن
بە بڕیارێكی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ ، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پێیوە پابەند بووە، هاوردەكردنی 69ماددە لە دەرەوەی ووڵات قەدەغەدەكات و لە نێویشیا ندا ماسی مردوو زیندو دەگرێتەوە، بەهۆی نەبوونی پەنجەماسیش لە نێو خۆی ووڵاتدا ئەو كەرتەی ڕووبەروی قەیران كردۆتەوە.

وەك خاوەن كێڵگەكانی بە خێو كردنی ماسی باسی لێوە دەكەن، لە ئێستادا هەرێمی كوردستان خاوەن دەیان كێڵگەی بەخێوكردنی پەنجە ماسیەو سەرچاوەی هێنانی ئەو پەنجەماسیانەش زیاتر ووڵاتی ئێرانە، بەڵام بەنوسراوێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق 69 ماددەی جۆراو جۆر هاوردەكردنیان لە دەرەوەی وڵات قەدەغەكراوەو برگەی شەشی ئەو ماددانەش هێنانی ماسیە و بەنوسراوی فەرمی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سەرجەم سنورەكان پابەندی ئەو بریارە كراون.

بەرێوەبەری گشتی كەرەنتین دكتۆر جەمال شوكری ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: بە بریارێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق 69جۆر لە كاڵاو كەل و پەل هاوردەكردنیان لە دەرەوەی وڵات قەدەغەكراوە و برگەی شەشی ئەو مادانەش هاوردەكردنی ماسی مردوو زیندوە، وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پاڵپشت بەو نوسراوەی حكومەتی عێراق سەرجەم سنورەكانی پابەند بەو رێنمایانە كردوە.

وتیشی، هەرچەند لە نێو خۆی ووڵاتدا پەنجە ماسی بۆ پركردنەوەی پێداویستی ناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام جۆری قزڵ ئاڵا بەرهەم ناهێندرێت و بەوهۆیەشەوە ئەو جۆرە ماسیە كە زۆربەی كێڵگەكانی بەخێوكردنی ماسی ناوچە شاخاویەكان پشت بەو جۆرە دەبەستن، پرۆژەكانیان توشی قەیران دەبێت، لە كاتێكدا رۆژانە نزیكەی 70 تۆن لە رێگەی سنورەكانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرا.

راشیگەیاند، كە ئەوان وەزارەتی بازرگانی عێراقیان ئاگادار كردۆتەوە كە بە پێی رێنمایەكانی كەرەنتینە رێگە بە هاوردەكردنی پەنجە ماسی بدرێتەوە.
Top