دووزخورماتوو.. تەقینەوەی ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمڕێژكراو پێنچ كوژراو برینداری لێكەوتەوە
سەرچاوەكەی پەیامنێر گوتی لەبەر ئەوەی سێ كەس لەناو ئۆتۆمۆبێلەكەدا بوون، بۆیە پێدەچێت بۆمبیان بە ئۆتۆمۆبێلەكەیانەوە لكێندرابێت نەك تەقینەوەی خۆكوژی بووبێـت، چونكە تەقینەوەی خۆكوژی تەنیا كەسێك ئۆتۆمبێلەكە دەتەقێنێتەوە نەك سێ كەس و تاكو ئێستایش سێ كەس كوژراون كە نەناسراونەتەوە لەبەر ئەوەی ئۆتۆمۆبێلەكە بە تەواوەتی سووتاوە.
گوتیشی جۆری ئۆتۆمۆبێلەكە نەزاندراوە و دوو هاووڵاتی كوردیش لە نزیك ئۆتۆمۆبێلەكەدا بوونە ئەوانیش بریندار بوون و زیان بەر خانەوەكانی نزیك ڕووداوەكە كەوتووە.
