ئاماری کۆتایی تەقینەوەکەی سەعدییە ٢٩کوژراو ٦٤بریندارە و زۆربەیان ژن و منداڵن

ئاماری کۆتایی تەقینەوەکەی سەعدییە ٢٩کوژراو ٦٤بریندارە و زۆربەیان ژن و منداڵن
ئەو تەقینەوە خۆکوژیییەی کە ئەمرۆ بەشداربووانی مەراسیمی عاشوورای لە گوندی زەرگووشی سەر بە شارەدێ سەعدییە لە سنووری شاری خانەقین کردە ئامانج، بە پێی ئامارە کۆتاییەکان، ژمارەی کوژراوەکان ٢٩ کەسە و ھەروەھا ٦٤ھاووڵاتیش برینداربووە. بە وتەی سەرچاوەیەکیش زۆربەی کوژراوەکان ژن و منداڵن.

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە گوندی زەرگووشی سەر بە شارەدێی سەعدییە لە سنووری شاری خانەقین، خوکوژێک خۆی لە نێو ئاپۆرای بەشداربووانی مەراسیمی عاشووردا خۆی تەقاندەوە و لە سەرەتای تەقینەوەکە بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە رایگەیاند، دوو خۆکوژ خۆیان تەقاندۆتەوە و ١٦ کوژراوە و ٦٤ بریندار ھەیە.
لەبارەی دواین زانیارییەکانی سەبارەت بەو تەقینەوەیە، بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە ئەحمەد سامر زەرگووشی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ بە پێی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە تەقینەوەکەی پێش نیوەرۆی ئەمرۆی گوندی زەرگووشی ناوچەکە، لە رێگەی خۆکوژێکەوە بووە کە پشتێنیکی بۆمبرێژکراوی پێ بووە و خۆی تەقاندۆتەوە.
وتیشی، بە پێی ئامارە کۆتاییەکان، لەو رووداوەدا ٢٩ھاووڵاتی کوژران و ھەروەھا ٦٢ کەسیش برینداربوون و لە ناو بریندارەکانیش ژمارەیەکیان برینەکیانیان سەختە.

ئەوەشی خستەڕوو، کوژراوەکان زۆربەیان ژن و منداڵن و ھەروەھا قوربانییەکان خەڵکی گوندەکەن و زۆربەشیان کوردی زەرگوشی و ژمارەیەکیشیان عەرەبن.

بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە رونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا ھیچ زانیارییەکان لە بارەی خۆکوژەکەوە دەست نەکەوتووە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامە.
Top