کەرکووک: بە هۆی چەند تەقینەوەیەک7 کەس برینداربوون

 کەرکووک: بە هۆی چەند تەقینەوەیەک7 کەس برینداربوون
زنجیرەیەک تەقینەوە لەشاری کەرکوک و دەوروبەری ژمارەیەک بریندارێکی لێکەوتەوە و جارێکی دیکەش دۆخی ئەمنی پارێزگاکە تێکچوو.
هەواڵنێری KDP.info ئاشکرای کرد : شەوی رابردوو جگە لەئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەنتەری شاری کەرکووک چەند بۆمبێکی تریش لەبەردەم ماڵی هاوڵاتیان تەقینەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەک پۆلیس و هاووڵاتی بریندار بوون و زیانی مادی لێکەتەوە. کاتژمێر 8 ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەگەڕەكی نەدا تەقییەوە،
بەو هۆیەوە 7 کەس بریندار بوون،هاوکات لەهەمان گەڕەک بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە. دوابەدوای ئەو رووداوەش لەگەڕەکی نەسر بۆمبێک لەبەردەم ماڵی هاووڵاتییەک تەقییەوە کە زیانی گیانی بەدوادا نەهات،
بەڵام دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیسی ئامادەو فریاکەوتن بۆمبێکی دیکە تەقییەوە بەهۆییەوە پۆلیسێک و لەگەڵ 3 هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون. لەلایەکی دیکەوە لەدەرەوەی سەنتەری شارو لەقەزای حەویجە بۆمبێکی تری چێنراو لەبەردەم ماڵی هاوڵاتییەک تەقییەوە بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
Top