جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد

 جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد
جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد لە پەیوەندییەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و باشتربوونی بارودۆخەکە ھەماھەنگی لەنێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوام بێت.


لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەردوولا بیروبۆچوونی خۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئاڵوگۆڕ کرد و، ھەروەھا جەختیش لەوە کرایەوە کە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و باشتربوونی بارودۆخەکە ھەماھەنگی لەنێوان ھەولێر و بەغدا بەردەوام بێت.
Top