به‌شیر ئاتالاى: كه‌س ناتوانێت پرۆسه‌ى ئاشتى بۆ دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه
به‌شیر ئاتاڵای باسی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری كرد و گوتی سوورین له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه و به پشتیوانی خوا ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی ده‌ستی پێكردووه به‌رهه‌می ده‌بێت و پێویست ناكات كه‌س له بیانوو بگه‌ڕێت چونكه بیانوو هه‌موو كاتێك ده‌ست ده‌كه‌وێت و كۆمه‌ڵگاش چاوه‌ڕوانیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵات هیوایه‌كی گه‌وره بنیاد نراوه .
