بارزانی و ئەردۆغان كۆدەبنەوە
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، كە لە هەفتەی داهاتوو 16-11-2013 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە شاری ئامەد چەند پرۆژەیەك دەكاتەوە، بڕیارە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش لەو شارە ئامادەبێت.
میدیا توركییەكان ئەوەشیان بڵاوكردووەتەوە، كە بارزانی و ئەردۆغان لە ئامەد كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن.
رووداو
