وەزیری تەندروستی: هەر هاوڵاتیەك پێویستی بەنەشتەرگەری دەگمەن هەبێت رەوانەی دەروەی ووڵاتی دەكەین
لەدرێژەی هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئامانجی پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری تەندروستی و چارەسەركردنی ئەو كەسانەی پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دگەمەن هەیە،
ئەمرۆ 11-11-2013 لەمەراسیمێكی تایبەت لەدیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوداری ئەمریكی واژووكرد بەمەبەستی ناردنەدەرەوەی 100 نەخۆش بۆووڵاتی هیندستان ، لەووتەیەكی بۆدەزگاكانمی ڕاگەیاند د.رێكەوت حمەرەشید وەزیری تەندروستی تیشكی خستەسەر گرنكی گرێبەستەكە لەپێناو خزمەت كردنی هاووڵاتیانی هەژار و كەم دەرامەت،
ووتیشی: ئەم پرۆسەیە بەردەوامی دەبێت و هەر هاووڵاتیەك كە پێویستی بە ئەنجامدان و چارەسەری پزیشكی دەگمەن هەبێت رەوانەی دە رە وەی ووڵات دەكرێت،
وەزیری تەندروستی ئاشكراشی كرد ئەم گرێبەستە بەبری 5 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار واژودەكەین كەتێچوەكەشی لەلایەن وەزارەتی سامانە سرشتیەكان و بودجەی وەزارەت تەرخانكراوە.
ئامانج لە واژووكردنی گرێبەستی ناردنە دەروەی توشبوانی تالاسیما و شێرپەنجەی خوێن بۆووڵاتی هیندستان ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی موخی ئیسك و راستكردنەوەی بڕبڕەی پشت و چاندنی گوێچكە و كردنەوەی دڵ لەمنداڵان و كێشەی چاوە .هەروەك
وەزیری تەندروستیش رایدەگەیێنێت بریارە تاكۆتایی ئەم ساڵ 400 نەخۆش رەوانەی دەرە وەی ووڵات بكەین بۆئەمەش هەوڵدەدەین نەخۆشانەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمیش لەم خزمەت گوزاریەبێ بەش نەبن. گرێبەستی ناردنەدەرەوەی توشبوانی تالاسیما و شێرپەنجەی خوێن سێیەم گرێبەستی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمە كە لەماوەی ڕابردوویش گرێبەستی لەگەڵ هەر یەك لە وولاتی ئوردن و لوبنان واژووكرد بریاریشە لەهەفتەی داهاتوو ژمارەیەك نەخۆش رەوانەی ووڵاتی لوبنان بكرێن بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی موخی ئیسك.
