بەھۆی یادی شەھیدبوونی ئیمام حوسێن پێنجشەممەی داھاتوو پشووە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مەریوان نەقشبەندی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو کە ١٠ی موحەرەمی ساڵی ١٤٣٥کۆچی دەکات و یادی شەھیدکردنی ئیمام حوسێنە، بەو بۆنەیەوە لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.
ئاماژەش بەوە دەدات: ئەو پشووە بۆ فەرمانبەران بۆ ماوەی سێ رۆژ واتە ھەینی و شەممە درێژ دەبێتەوە، بەڵام بۆ وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و تەندروستی و دەزگاکانی دیکە رۆژی شەممە دەوامی ئاساییە.
ئیمام حوسێن کوڕی چوارەم خەلیفەی ئیسلام عەلی ئەبو تاڵبە و کچەزای پێغەمبەرە (د.خ)، لە دوای مردنی باوکی لە گەڵ کەسوکارەکەی چەند کەسێکی خانەوادەکەیان کە ژمارەیان ٧٢ کەس بووە, دەکوژرێن و ساڵانە لە لایەن شیعە مەزھەبەکانەوە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ بە مەراسیمی عاشورا یادی کوژرانیان دەکرێتەوە کە لەم مەراسیمەدا، ماتەمگێڕان و لە خۆدان و لەبەرکردنی جلی ڕەش و خێرکردن و چەندین شێوازی دیکە ئەنجامدەدرێت.
