بە بری نزیكەی 11ملیار دینار پرۆژەکانی خزمەتگوزاری لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە جێبەجێکردندان

بە بری نزیكەی 11ملیار دینار پرۆژەکانی خزمەتگوزاری لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە جێبەجێکردندان
بەمەبەستی بوونی سەرجەم بەشە پێویستیەكانی كۆمەڵگای گومرگی و بوونی بازاری ئازاد لە نێو كۆمەڵگا دا و پێویستیەكانی گەشتیاران و بوونی هۆڵی ساردخانە، بە بری نزیكەی 11 ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردن دان.

لەم بارەیەوە سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، مەسعود باتێلی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە ماوەی ساڵی 2013 پرۆژە گەلێكی زۆر لە كۆمەڵگای گومرگی حاجی ئۆمەران بە كۆتاهاتوون و لە ئێستاشدا بە گوژمەی 10 ملیارو 700 ملیۆن دینار پرۆژەكانی بینای یەكەكانی نمەنەی خۆراك، گەرەنتینەی كشتوكاڵ، بەیتەرە، كۆنترۆڵی جۆری و ئاگركوژێنەوە و دوهۆڵی وەستانی لۆری بارهەڵگرو گۆرەپانێكی وەستانی كامیۆنەكانی گواستنەوەی كاڵاو كەل و پەل لە قۆناغی جێبەجێكردن دان.

مەسعود باتێلی، گوتی: بە تەواو بوونی ئەو پرۆژانەش سەرجەم بنكەكانی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم لە كۆمەڵگای گومرگی بینای تایبەت بەخۆیان دەبێت و چیتر كامیۆن و كاڵاو كەل و پەلەكانیش لە بەر سەرماو سۆڵەو گەرمای هاوین راناگیرێن.
Top