لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە گەرمیان شەش كەس بوونە قوربانی

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە گەرمیان شەش كەس بوونە قوربانی
ئەمرۆ لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل، هاووڵاتییەك گیانی لە دەستدا و هەروەها پێنج كەسی دیكە برینداربوون.

لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان، مولازم كارزان مەجید، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەمرۆ لە سەر رێگای كەلار – كفری لە نزیك گوندی وەلی هەیەر، دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری ئۆپڵ و تاكسی پێكدادان لە نێوانیاندا روویداو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لە دەستدا.

مولازم كارزان ئاماژەشیدا، هەر لەو رووداوەدا پێنج كەسی دیكە برینداربوون كە بە پێی زانیارییەكان دووانیان هاووڵاتی ئێرانین.
Top