یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مان كۆتایی هات

یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مان كۆتایی هات
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 6-11، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.


له‌ دانیشتنی یه‌كه‌م خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، محه‌مه‌د سادق به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مانی خولی چواره‌م وه‌ك سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان ده‌ستنیشانكرا.


دواتر سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران سوێندی یاساییان خواردو كۆتایی به‌ دانیشتنه‌كه‌ هات تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌گه‌نه‌ رێكه‌وتن بۆ دیاریكردنی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سكرتێری په‌رله‌مان.

جێی باسه‌ رۆژی 21-9-2013 ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.




PUKmedia
Top