كوردانى ئێزدى له‌ زیادنه‌كردنى كورسییه‌كانیان نیگه‌رانن

 كوردانى ئێزدى له‌ زیادنه‌كردنى كورسییه‌كانیان نیگه‌رانن
هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ پێكهاته‌ى كوردانى ئێزدى بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراقیان كرد له‌ دژى زیادنه‌كردنى كورسییه‌كانیان له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا كه‌ مافێكى ده‌ستوورى خۆیانه‌ و ژماره‌ى هاووڵاتییانى كوردى ئێزدى زیادى كردووه‌ .

له‌ لێدوانێكیشدا بۆ كوردستان تیڤى نوێنه‌رانى په‌رله‌مانتاره‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ سكاڵایان دژ به‌ پرۆژه‌یاساى هه‌ڵبژاردن له‌ دادگاى ئیتیحادى تۆمار كردووه‌ و داواى مافى خۆیان ده‌كه‌ن .
Top