سەنتەرێک بۆ ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانن

سەنتەرێک بۆ ئەو کەسانە دەکرێتەوە کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانن
وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کار بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی تایبەت بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بوون.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان\"ئاسۆس نەجیب\""، ئەمڕۆ پاش مەڕاسیمی کردنەوەی بینای نوێی چاکسازی گەورانی سلێمانی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند:\""کاربۆ کردنەوەی سەنتەرێکی نوێ و هاوچەرخ بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکان بوونن \"".

ئاسۆس نەجیب، گوتی:\""لەگەل ڕێکخراوەکانی یەکێتی ئەوروپا پەیوەندیمان هەیە و کارمان بۆ کردنەوەی سەنتەرێک بۆ ئەو کەسانەی کردووە کە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەکانن، بەڵام بەهۆی نەبوونی بیناوە نەمان توانیوە بیکەینەوە\"".

ڕاشیگەیاند:\""ئەمڕۆ دوای ئەوەی ئەم بینایە کراوەتەوە، ئێست کار بۆ کردنەوەی ئەو سەنتەرە دەکەین\""."
Top