مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن
(ئیسماعیل خالید گه‌ڵاڵی) به NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌و تیروپشكه‌ی له‌ساڵی (2012)دا ئه‌نجامدرا، ناوی هاوڵاتیان هه‌ڵبژێردران، كه له‌ساڵه‌كانی (2013-2014-2015) به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج سه‌ردانی سعودیه ده‌كه‌ن، بۆیه تاوه‌كو ساڵی (2015) ناوی هیچ هاوڵاتییه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج نانوسرێت، وتی:\"ناوی هیچ هاوڵاتیه‌كیش زیاد ناكرێت بۆ ئه‌و ناوانه‌ی كه به‌گوێره‌ی ساڵه‌كان بۆ سه‌ردانیكردنی سعودیه دانراون، چونكه به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی حه‌ره‌می (كه‌عبه)ه‌وه، حكومه‌تی سعودیه به‌ڕێژه‌ی (20%) سه‌ردانی حاجیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌جیهاندا كه‌مكرده‌وه\"".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومره‌ی هه‌رێم ڕوونیكرده‌وه، ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، له‌دوای ساڵی (2015)وه ده‌بێت، تاوه‌كو ئه‌وكاتیش هیچ ناوێك بۆ حه‌جكردن تۆمارناكرێت."
