ئەمینداری حیزبوڵڵای عێراقی، واسیق بەتات: گەڕانەوەی كەركووك بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی شیعەیە

ئەمینداری حیزبوڵڵای عێراقی، واسیق بەتات: گەڕانەوەی كەركووك بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی شیعەیە
ئەمینداری حیزبوڵڵای عێراقی، واسیق بەتات، دەڵێت كەركووك بەشێكە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام دەبێ سندووقی دەنگدان پرسی گەڕانەوەی یەكلا بكاتەوە. باوەڕیشی وایە، گەڕانەوەی كەركووك بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی شیعەیە. بەتات هاوكات دابەشكردنی پۆستە سیادییەكان لە عێراق لە ڕێگەی تەوافوقەوە بە هەڵەی ستراتیژی ناو دەبات و پێی وایە دەبێ براوەی هەڵبژاردن فەرمانڕانی وڵات بكات.

واسیق بەتات كە هاوكات سەرۆكی هێزەكانی موختارە لە عێراق، دەربارەی پرسی كەركووك دەڵێت، \"سەرەڕای ئەوەی من پێم وایە كەركووك بەشێكە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام دەبێ سندووقی دەنگدان ئەو پرسە یەكلایی بكاتەوە\""، باوەڕیشی وایە \""سەرەڕای بوونی داواكاریی جیاواز سەبارەت بە كەركووك، وەكو داواكاریی عەرەبی سوننە و توركمان، بەڵام من پێم وایە كەركووك بەشێكە لە هەرێمی كوردستان و گەڕانەوەیشی بۆ سەر هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی شیعەدایە، چونكە ئیتر ئەو پارێزگایە سەقامگیر دەبێت و بارودۆخی باشتر دەبێت و جموجۆڵی بەعسی تیرۆریست لەو پارێزگایە نامێنێت و بە تەواوی كۆنترۆڵ دەكرێت.\""

بەتات لە دیمانەیەكی هەفتەنامەی باسدا دروستبوونی سوپای موختار بۆ پاراستنی ناوچە شیعەكان لە هەر دەستدرێژیی قاعیدە و بەعسییەكان دەگەڕێنێتەوە و پێكهێنانی ئەو سوپایە بە زەرورەت بۆ بەرەنگاربوونەوەیان ناو دەبات.

ئەمینداری حیزبوڵڵای عێراقی دژایەتیكردنی سیستمی فیدراڵی لە لایەن سەدرییەكان و حیزبی دەعوەوە بە ترسی ئەوان لە تۆمەتباركردن بۆ دابەشكردنی عێراق دەگێڕێتەوە و زیاتر دەڵێت \""فشاری ئێرانیشیان بەسەروەیە، ئێران حەز ناكات فیدراڵییەت لە عێراقدا بوونی هەبێت، چونكە ترسی ئەوەی هەیە ناوچە كوردییەكانی ئێران داوای فیدراڵییەت بكەن هاوشێوەی عێراق و بە هەمان شێوە توركیایش هەمان مەترسی ه9ەیە، بەڵام لە ناخی سیاسەتمەدارە شیعەكاندا ئەوەیان پێ باشترە كە عێراق بكرێت بە چەند ناوچەیەكی فیدراڵی، چونكە ئەم بۆ هەمووان باشترە، بە تایبەتی بۆ شیعە.\""

زیاتر ڕوونی كردەوە \""فیدراڵییەت باشترین شێوازە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، من پشتگیری لەوە دەكەم عێراق بكرێت بە سێ هەرێمی(كورد – سوننە – شیعە) و بەمە زۆربەی كێشەكان چارە دەبن و هەرسێ هەرێمەكەیش دەتوانن ڕێك بكەون و شێوازێكی باش بۆ بەڕێوەبردنی وڵات پێشكەش بكەن.\""

واسیق بەتات ئامادەیی خۆیشی بۆ بەستنی هوپەیمانەتیی درێژخایەن لەگەڵ نیشان دا، چونكە وەك ئەو دەڵێت، هەڵوێستی كورد زۆر باشتر دەبینن لە هەڵوێستی هەندێك لیستی شیعە، زیاتر گوتی \""ئێمە كوردمان زۆر خۆش دەوێت، بە پێچەوانەی شیعە و سوننەیشەوە هێشتا كورد لە دژی من و حیزبەكەیشم هەڵوێستێكی نەبووە."
Top