سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
(شوان عه‌بدولكه‌ریم) ئه‌ندامی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به NNA ڕاگه‌یاند، سبه‌ینێ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌به‌شداری سه‌رجه‌م پاڵێوراوه ده‌رچووه‌كانی لیسته به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌ندامانی خولی سێیه‌م ئاماده‌ی دانیشتنی یه‌كه‌م ده‌بن.
پێشتریش، (تارق جه‌وهه‌ر) ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ NNA ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی، به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی خولی نوێ ده‌كات، دواتریش په‌رله‌مانتاران سوێندی یاسایی دهخۆنو گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی پهرلهمانو حكومه‌تی داهاتووه‌وه ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا داوایكرد، (6-11-2013) به‌رامبه‌ر به (15)ی گه‌ڵاڕێزانی ساڵی (2713) كوردی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
