سه‌رۆكی هه‌رێم یادی كۆچی پڕشكۆی پێغەمبەر له سه‌رجه‌م موسوڵمانان پیرۆز ده‌كات
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌یه:
بە ناوی خوای مەزن و دڵۆڤان
لە یادی كۆچی پڕشكۆی پێغەمبەری مەزنمان محەمەد (د.خ) و هاتنی ساڵی ١٤٣٥ی نوێی كۆچی‌دا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.
له خوای میهره‌بان داواكارم ساڵی نوێ بۆ گەلەکەمان پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت بێت و کوردستان ئارامتر و پێشکەوتوو بێت، هیوای ئارامی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەش بۆ گشت پێکهاتەکانی عێراق و هەموو مرۆڤایەتی دەخوازم.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٢٩ی زی الحجة ١٤٣٤
٥ی تشرینی دووەمی 2013
