مەسرور بارزانی یادی كۆچی پڕشكۆی پێغەمبەر لە سه‌رجه‌م موسوڵمانان پیرۆز ده‌كات
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌یه:
بە ناوی خوای مەزن و دڵۆڤان
لە یادی كۆچی پڕشكۆی پێغەمبەری مه‌زن (د.خ) و هاتنەوەی ساڵی نوێی كۆچییەوە ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو خوشك و برایانی موسڵمانی كوردستان و سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیهان دەكەم. کوردستان ناوه‌ندی پێکه‌وه ژیان و لێبورده‌یی ئایینی بووه، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م گیانه لێبورده‌ییه نه‌ک هه‌ر له کوردستاندا به‌هێزتر ببێت، به‌ڵکو بۆ ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق و تێکرای رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست که لانکه‌ی هه‌موو ئایینه‌کان بووه په‌ره بسه‌نێت. جارێكی دیكە ئەم یادە پڕشكۆیە لە هەموو موسڵمانان پیرۆز دەكەم و هیوا
خوازم ساڵی نوێی كۆچی، ساڵی ئاشتی و سه‌قامگیری بێت له جیهان و ناوچه‌كه‌دا.
مه‌سرور بارزانی
یه‌که‌می موحه‌ره‌می ساڵی 1435ی کۆچی
