ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به سوپای عێراق ده‌دات
رۆژنامه‌ی (لۆس ئه‌نجلس تایمس) له راپۆرتێكدا روونیكرده‌وه، دوای تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق، (باراك ئۆباما)ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری داوه، جارێكی دیكه ئه‌و یارمه‌تییه سه‌ربازییانه بۆ عێراق زیاد بكات.رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسانی ئیداره‌ی (ئۆباما)وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق، له رووی هه‌واڵگری و چه‌كه‌وه ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هانی كۆنگرێس ده‌درێت تاوه‌كو هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌ك و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی دیكه‌ی سه‌ربازی بۆ عێراق بنێرن.
لەلایەکی دیکەوە سەرکردە و ئه‌ندامی شاندی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ واشنتۆن، سامی عەسکەری بە کانڵی ئەلعراقییەی راگەیاند، ئه‌مه‌ریكا هاوڕایە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەری رەوشی سوریا و پشتیوانی لەسیاسەتەکانی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوباریەوە دەکات.
