هەفتەی ڕابردوو لە سنووری شارۆچكەی ڕانیە 3 كرێكار گیانیان لە دەستداوە

هەفتەی ڕابردوو لە سنووری شارۆچكەی ڕانیە 3 كرێكار گیانیان لە دەستداوە
بەگوێرەی ئامارێك لە هەفتەی ڕابردوودا لە سنوری شارۆچكەی ڕانیە 3 كرێكار لەشوێنی كاركردنیان گیانیان لەدەستداوە.


بەپێی ئامارەكە یەكێك لەو كرێكارانە گەنجێكی تەمەن 15ساڵی بووە كەدانیشتوی گەڕەكی ڕاپەڕینی شارەدێی چوارقورنەیەو بەهۆی بەركەوتنی دەرگای دواوەی لۆریەكی بارهەڵگرلەكاتی كاركردنداگیانی لەدەستداوە.

كرێكاری دووەمیش تەمەنی 35 ساڵ بوەو دانیشتوی شارۆچكەی ڕانیەو بەهۆی بەركەووتنی تەزووی كارەبا لەشوێنی كارەكەی گیانی لەدەست داوە.

هاوكات كرێكاری سێهەم خەڵكی توركیا بوەو بۆ كاركردن ڕووی لە سنووری ڕانیە كردوەو لەسەرپڕۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 200 قەرەوێڵەیی ڕانیە و لە كاركردندا بەردەبێتەوەو لەنەخۆشخانەی گشتی ڕانیەوە دەگوازرێتەوە بۆنەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر بەڵام لەبەرسەختی برینەكەی هەر ئەوڕۆژە گیان لەدەستدەدات.

لێپرسراوی لێژنەی ڕانیەی سەندیكای كرێكارانی ڕانیە، ئازاد جونێد بۆ پەیامنێر گووتی: من پێموایە كە وێڕای بە پێویستی هۆكارەكانی سەلامەتی كە دەبێت خاوەن كارو كۆمپانیا بۆ كرێكاری دابین بكات وریایی كرێكارانیش ڕۆڵی خۆی هەیە كە بەداخەوە زۆر جار لە كەمتەرخەمی كرێكار لە كاتی كاركردندا توشی روداو دەبێتەوە.
Top