بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی ناوەندی هەولێركێشەپەروەردەییەكان تاوتوێكرد

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی ناوەندی هەولێركێشەپەروەردەییەكان تاوتوێكرد
ئا-كارزان كانەبی
بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ژمارەیەكی زۆر قوتابخانەوقوتابی لە خۆ دەگرێت لە كۆی هەر یازدە پەروەردە پشكی شێری بەركەوتووە، لەهۆڵی یەكەی سەرپەرشتیاری لە شاری هەولێر لە دوو كۆبوونەوەی جیاجیادا بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە یاوەری بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێرو بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری لە پەروەردەی گشتی لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری باخچەكانی ساوایان و قواتبخانە بنەڕەتیەكان و ئامادەییەكانی سنوری پەروەردەی ناوەندی هەولێركۆبووە، لە سەرەتاشدا بەرێوەبەری گشتی تیشكی خستە سەر كارەكانی بەرێوەبەری سەركەوتوو لە نێو قوتابخانەو هەڵسان بە ئەركی نیشتمانی و خزمەت كردنی بەردەوامی قوتابخانەكەو قوتابیان بۆئەوەی نەوەیەكی كارا بۆكوردستان ئامادە بكرێت بۆدوا رۆژ، دواتریش تیشكی خستە سەر كێشەكانی كەمی میلاك لە قوتابخانە ئامادەییەكان و زۆری میلاك لە قوتابخانەبنەڕەتیەكان دۆزینەوەی رێگە چارەسەری گونجاو بۆئەم كێشانەی رووبەرووی ناوەندەكانی خوێندن دەبێتەوە لە سنوری پەروەردەی ناوەندی هەولێرو كێشەی نۆژەن كردنەوەی قوتابخانەكان وكەمی پەرتووكی پێویست و كەڵ و پەل لە هەندێك لە قوتابخانەكان دابین كردنی هەموو پێویستیەكانی خوێندن و چۆنیەتی سەرف كردنی بڕی ئەو پارەی كە لە سامانە سروشتیەكان بۆكەرتی پەروەردە دابین كرابوو لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بڕەكەی 50ملیۆن دۆلار بوو،بەرێوەبەری گشتی ئاماژەی بەوەشدا كەوا دروست كردنی ئەم لێژنانەی بەدوداچوون تەواوی كێشەو و ئارێشتی پەروەردەیی لە نێو قوتابخانەكان چارەسەر دەكات و دەرگای پەروەردەی گشتیش لەسەر پشتە بۆهەر دواكاری و پێش نیار و كێشەو گرفتێك، دواترێش رێگە بە بەرێوەبەری قوتابخانەكان درا، بۆ ئاڕاستە كردنی داواكارییەكانیان بۆ چارەسەر كردنی گرفتە پەروەردییەكان لە نێو نێوەندەكانی خوێندن خۆیان لە كێشەكانی كۆنی بینایە و نۆژن كردنەوەی قوتابخانەكان و كەمی میلاك و نەبوونی فەرمانبەری كار گوزار لە قوتابخانەكان دواكەوتنی پەرتووك وكێشەی گواستنەوەی مامۆستایان و چەندین كێشەی تر پەیوەیست بە كەرتی پەروەردە خرانە بەر باس ولەلایەن خۆشیەوە بەرێوەبەری گشتی وەڵامی سەرجەم داوكارییەكانی بەرێوەبەری قوتابخانەكانی دایەوە و بەلێنی دا هەرچی زووە كاری جدی بكەن بۆ باش بوونی چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە قوتابخانەكان.

Top