تا ئێستا مۆڵەتی راوكردن بە هیچ راوچیەك نەدراوە

تا ئێستا مۆڵەتی راوكردن بە هیچ راوچیەك نەدراوە
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارۆچكەی دوكان رایگەیاند: هەرچەندە كۆمەڵێك راوچی داوایان كردووە مۆڵەتی راوكردنیان پێبدرێت، بەڵام بەهۆی كەمیی ئاژەڵ و باڵندەی كێویەوە تا ئێستا مۆڵەتیان بە كەسیان نەداوە.

عوسمان مەحموود، بە پەیامنێری راگەیاند: ماوەیەك بەر لە ئێستا كۆمەڵێك راوچی داوایەكیان ئاراستەكردین كە مۆڵەتی راوكردنیان پێبدەین، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێنمایی و بڕیاری لەو شێوەیە لە سەروی خۆمانەوە ئەو داوایەمان رەتكردنەوەو مۆڵەتمان پێنەداون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارۆچكەی دوكان، گوتی: راستە لە هەندی َوڵات مۆڵەت دراوەتە هەندێ‌ راوچی تا زانستنیانە و بەپێی رێنمایی و كاتی تایبەتی خۆی راو بكەن، بەڵام كوردستان جیاوازە و بەهۆی ئەو هەموو وێرانكاریەی لە رابردوودا بەسەری هاتووە. هاوكات بەهۆی راوكرنی بێ‌ بەرنامە و نازانستی، ژمارەی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی تا رادەیەكی زۆر كەمی كردووە، بۆیە بواری راوكرنیان نادرێ‌ .

عوسمان مەحمود، نەیشاردەوە كە هەركاتێك ژمارەی ئاژەڵ و باڵندەی كێوی گەیشتە رادەی زیاتر لە پێویست و زۆربوو، رێنمایی بۆ پێدانی مۆڵەتی زانستی راوكردن بە راوچیان دەدرێت.
Top