هەفتەی داهاتوو باران ناوەڕاست و باشووری عیراق دەگرێتەوە

هەفتەی داهاتوو باران ناوەڕاست و باشووری عیراق دەگرێتەوە
وێڕای تێپەڕروونی زیاتر لە مانگێكی وەرزی پایز تا ئێستا بڕەبارانێكی وەها لە هەرێمی كوردستان نەباریوە.

بەپێی لێدوانی ژووری پێشبینییەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەش و هەوا لە هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین لەژێر پاڵەپەستۆی دەریای سوورەوە هەڵدەكات و ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق دەگرێتەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی كە ئەو ژوورە ئاماژەی بۆ دەكات ئەو شەپۆلە بارانبارینە ناگاتە هەرێمی كوردستان.

لەلایەكی دیكەوە فازڵ ئیبراهیم بەرێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم گوتی: ئێمە لە سەرەتای وەرزی بارانبارینداین و ناكرێت بەراوردی بكەین بە ساڵی ڕابردوو، مانای ئەوەنییە ئەمساڵ باران دواكەوتووە، بەپێی ڕاپۆرتەكانیش بارانی ئەمساڵیش وەك تێكرای ئاسایی دەبێت و ئەمساڵیش چاوەڕوان دەكرێت بارانبارینێكی ئاسایی تۆمار بكرێت.
Top