هەڵبژاردنی نەقیب و دەستەی كارگێری پارێزەران دەستی پێكرد

هەڵبژاردنی نەقیب و دەستەی كارگێری پارێزەران دەستی پێكرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری هەولێرو سێ لقی دیكەی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان، هەڵبژاردنی نەقیب و دەستەی كارگێری پارێزەران دەستی پێكرد.


ئەحمەد عەبدوعەزیز پارێزەرە لە لقی هەولێر گوتی: ئەمڕۆ كاتژمێر نۆی بەیانی هەڵبژاردن لە سەرجەم لقەكانی سەندیكای پارێزەران دەستی پێكرد كە وابڕیارە تا كاتژمێر پێنجی ئێوارە بەردەوام بێت و نزیكەی 4 هەزار پارێزەر تێیدا بەشداردەبن.


هەمان ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: لە ئێستادا ڕەوشی هەڵبژاردنەكە لەكەشێكی لەباردا بەرێوەدەچێت و تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كاندیدیان هەیە بۆ نەقیبی سەندیكای پارێزەران، بەڵام زۆربەی قەوارەكانی دیكە لیستیان هەیە بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی كارگێری سەندیكا كە هەموویان كێبڕكێ 10 كورسی دەكەن.
Top