پەروەردەی گشتی هەولێر گرنگی زیاتر بە دەزگا راگەیاندنەكان دەدات

پەروەردەی گشتی هەولێر گرنگی زیاتر بە دەزگا راگەیاندنەكان دەدات
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە بەشی راگەیاندن لە پەروەردەكانی قەزاكان و لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی كارەكانی بەشی راگەیاندنی لە سنوری هەر یازدە پەروەردەی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ سەرجەم بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە پەروەردەی قەزاكان كۆبووەوە، بەمەبەستی كارا كردنی زیاتری بەشی راگەیاندن و هاوكاری كردنی دەزگا راگەیاندنەكانی هەرێمی كوردستان و ئاسنكاری كردن لە كارەكانیان لە كەرتی پەروەردە، لە كۆبوونەوەكەشدا بەرێوەبەری گشتی رۆڵی راگەیاندنی بەرزنرخاند لە رووماڵ كردنی هەواڵەكانی كەرتی پەروەردە لە سنوری پارێزگاری هەولێرو گوتیشی دەبێت بەشی راگەیاند لە پەروەردەی قەزاكان زیاتر كرا بكرێت بۆئەوەی زۆترین زانیاری بە هەمو لایەك بدەن و لایەنە سلبیەكان دیاری بكرێت و چونكە راگەیاندن رۆلێكی كاریگەری هەیە بۆ دیاری كردنی كێشە پەروەردەییەكان لە سنوری هەر پەروەردەیەك، بەرێوەبەری گشتی تیشكی خستە سەر چۆنیەتی كاركردنی راگەیاندكارانی پەروەردەیی بۆخستنە ڕووی كێشەوگرفتەكان و هۆشیاركردنەوەی مامۆستایان وقوتابیان و چەند نمونەیەكی لەم بارەیەوە لە ینَوان راگەیاندنی هەرێم و وڵاتانی جیهان هێنایەوە،وێرایی سوپاسی راگەیاندكاران راگەیاند كە پێویستە ئێوە كێشەو رگفتەكان وەكو خۆی بگوازنەوە رۆڵی كاریگەرتان هەبێت لە نێوان ناوەندەكانی خوێندن و كۆمەڵگەدا، دواتریش كارزان كانەبی بەرێوەبەری راگەیاندنی پەروەردەی گشتی هەولێر تیشكی خستە سەر كارەكانی راگەیاندن لە پەروەردەی قەزاكان و هەماهەنگی كردن لەنێوان یەكتری، دواتریش چەندین كێشەو گرفتی و پرسی گرنگی راگەیاندن لە نێوان ئامادە بووان تاوتوێكرا.

Top