كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرەی گەشت و گوزاری هەرێم بەرێوەدەچێت

كۆتایی ئەمساڵ كۆنگرەی گەشت و گوزاری هەرێم بەرێوەدەچێت
بەمەبەستی ئامادەكاری كۆنگرەی هەرێمی كوردستان بۆ گەشت و گوزار ئەمڕۆ سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان وۆركشۆپێكی ئەنجامدا بۆ وەرگرتنی بۆچوونی شارەزاو پسپۆرانی ئەو بوارە تاوەكو یەكەم ڕاپۆرتی كۆنگرە ئامادە بكەن.


هەتاو كەریم بەرپرسی دۆسیەی گەشت و گوزار لە سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان گوتی: ئەم وۆركشۆپەی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر ئەنجام دەدرێت لە دوو هەفتەی داهاتوو بەهەمان شێوە لە شاری سلێمانی و دهۆكیش درێژەی دەبێت و گفتوگۆ دەكەین لەگەڵ نوێنەرانی گەشت و گوزار لە كەرتی گشتی و تایبەت بۆ خستنە ڕووی ئەو گرفتانەی دێنە پێش.



هەروەها گوتیشی: ئامانجی ئەو وۆركشۆپانە كۆكردنەوەی كۆمەڵێك داتاو زانیارییە لەبارەی گەشت و گوزاری بۆ ئەوەی ببنە بنەمای بەستنی یەكەمین كۆنگرە كە وابڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵ ئەنجامی بدەین، كە لەگەڵ پسپۆرانی ئەو كەرتە گفتوگۆ دەكەین بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو تاوەكو بتوانین پەرە بەو كەرتە بدرێت و ببێتە بنەمای داهات لە كوردستاندا.

جێگەی ئاماژە بۆ كردنە ئەم وۆركشۆپەی ئەمڕۆ بەرێوەچوو نوێنەری وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارو دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم و مامۆستایانی زانكۆو ژمارەیەك خاوەن پرۆژەی گەشتیاری ئامادەبوون.
Top