قوباد تاڵەبانی لەبارەی ڕەوشی تەندروستی باوكی قسە ناكات

قوباد تاڵەبانی لەبارەی ڕەوشی تەندروستی باوكی قسە ناكات
دوای نزیكەی یەك ساڵ بەسەر تێكچونی ڕەوشی تەندروستیی سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵدا، لە ئێستادا كوڕەگەورەكەی (قوباد تاڵەبانی) ئامادە نییە هیچ لێدوانێك لەبارەی ڕەوشی تەندروستی باوكیەوە بدات.


لەوەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری ئاژانسی پەیامنێر لەبارەی دواین دەرەنجام و پێشهاتەكانی سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ، قوباد تاڵەبانی، كوڕەگەورەی ئەو سەركردەیە، گوتی: من هیچ قسەیەك لەوبارەیەوە ناكەم، چونكە ئەوە كاری من نییە.



لە دوو بارە كردنەوەی هەمان پرسیاردا بە شێوەیەكی دیكە، جارێكی قوباد تاڵەبانی گوتی: ئەو پرسە من هیچ قسەیەكی تێدا ناكەم، گوتەبێژ هەیە زانیاری تەواوی لەوبارەیەوە لەبەردەستدایە ئەو دەتوانێت هەر لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا بدات و باس لە رەوشی تەندروستیی مام جالال بکات.
Top