27ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- به‌ستنی کۆڕبه‌ندی ئاسۆی هاوکاری فه‌رهه‌نگی ئێران و هه‌رێمی کوردستانکۆمیته‌ی کۆمه‌ڵناسی سیاسی ئهنجوومەنی زانسته سیاسییه‌کانی ئێران، کۆڕبه‌ندێک له ژێر ناوی ئاسۆی هاوکاری فه‌رهه‌نگی ئێران و هه‌رێمی کوردستانی عێراق له ئێران به‌ڕێوه ده‌بات. به پێی هه‌واڵێکی کوردپرێس: له گه‌ڵ هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی نوێ له ئێران به سه‌رۆک کۆماریی حه‌سه‌ن رۆحانی، کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵناسی سیاسی، سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی زانسته سیاسییه‌کانی ئێران، به ئامانجی لێکدانه‌وه و تیشک خستنه سه‌ر داهاتووی پێوه‌ندی و هاوکارییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئێران و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به له‌به‌رچاو گرتنی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی نوێ ئێران، کۆڕبه‌ندێک ده‌به‌ستێ.ئه‌م کۆڕبه‌نده له‌ژێر ناوی ئاسۆی هاوکاری فه‌رهەنگی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له ده‌وڵه‌تی نوێ و به هاوکاری خانووی بیرمه‌ندانی زانسته مرۆڤییەکانی ئێران و نووسینگه‌ی هاوکاری زانستی و فه‌رهه‌نگی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. کۆڕبه‌نده‌که ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ی ئاکته‌وبر به ئاماده‌بوونی کارناسانی باڵای ئه‌م بواره و له‌وان، دکتۆر محه‌مه‌د سدێق جگه‌رخوێن، دکتۆر جه‌عفه‌ر حهقپهناه، دکتۆر محه‌مه‌د سالار که‌سرایی و ئێحسان هۆشمه‌ند، له خانووی بیرمه‌ندانی زانسته مرۆڤییه‌کانی ئێران له شاری تاران، ده‌به‌سترێت.