26ی تشرینی دووهم/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- شاندێكی باڵای سەربازیی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی تاووتوێكردنی پرسی پێشمەرگە و بەڕێوەبردنی ناوچە کوردستانییهکانی دهرهوهی ههرێمی کوردستان ، بەرەو بەغدا بەڕێكەوت.عەمید هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری راگەیاندنی هۆشیاریو رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە بەKDP.info،سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 27-10-2013 شاندێكی باڵای سەربازیی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی فەریق شێروان، ئەندامی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی پاراستنی هەرێمی كوردستان و فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن.عەمید هەڵگورد ئەوەشی راگەیاند: مەبەست لەم سەردانە تاووتوێكردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەیە و گرنگترینیان بەڕێوەبردنی ناوچە جێناكۆكەكان لەلایەن سوپای عێراق و پێشمەرگەیە. شایەنی باسە : وەک بەڕێوەبەری راگەیاندنی هۆشیاریو رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمجارەی وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگریی عێراق لەسەر داوای وەزارەتی بەرگریی عێراق بووەو تەواوكەری دانیشتنەكانی پێشوون.