24ی تشرینی دووهم/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- بەمەبەستی داواکاریەکانیان دانیشتوانی گوندی باستام لە دەڤەری قەزای خەبات.خوپیشاندانێکدا رێگای سەرەکی باستا و قەزای خەباتیان داخست. عەمید عەبدولقادر حوسێن ھەرکی بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی خەبات روونیکردەوە، خۆپیشاندانەکە تەنیا بۆ داخوازیەکانی دانیشتوانی گوندی باستام و جێبەجێ کردنی بووە کەیەکێک لەداواکاریەکانیان لەبەر نزیکبونەوەی وەرزی زستان و مەترسی لافاو لەسەرگیانی ھاوولاتیان داوای دورستکردنی پردێکی نێوان شەقامی سەرەکی و کردنەوەی ئامادەییەکەبۆ قوتابیەکانیان. پاش گوێ گرتن لەداخوازیەکانیان لەرێگای بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی خەبات و نوێنەرانی خوپیشاندەران لەگەڵ یەکەی قایمقامیەتی قەزای خەبات و بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی خەبات کۆبونەوە بەلێنی جێبەجی کردنی داخوازیەکانیان درا.