قوتابیانی پۆلی ١٢ئامادەیی دەبێت تا ٢١/٤دەوامی ئاسایی خۆیان بکەن

قوتابیانی پۆلی ١٢ئامادەیی دەبێت تا ٢١/٤دەوامی ئاسایی خۆیان بکەن
ئەزموونی ئەمساڵی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە ٨٠ دەبێت و قوتابیانی پۆلی دوانزە ئەزموونەکانی کۆرسی یەکەم و کۆرسی دووەم تەنھا بە مەبەستی چوون یان نەچوون بۆ ئەزموونی وزاری ئەنجام دەدەن و ھەر قوتابیەکیش لە ٤ وانە بکەوێت بێ بەش دەبێت لە ئەزموونی وزاری.

لەم بارەیەوە باپیر بەکر باپیر بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە تایبەت بە پەیامنێر رایگەیاند ئەم ساڵ پۆلی دوانزەی ئامادەیی بە پێی سیستەمی نوێ ئەزمون بە دوو کۆرس ئەنجام دەدەن کە کۆرسی یەکەم لەگەڵ پۆلەکانی یانزەو دوانزە دەبێت بەڵام ئەزموونی کۆرسی دووەم لە ماوەی نێوان ١٢/٤ تاوەکوو ٢١/ ٤ بە جیا ئەزموون ئەنجام دەدەن .
بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە ھەروەھا گووتیشی : نمرەی قوتابی لە ھەردوو کۆرسی یەکەم و دووەم کۆ دەکرێتەوەو دابەشی دوو دەکرێت ھەر قوتابیەکیش لە ٤ وانە بکەوێت بێبەش دەبێت لە ئەزموونی وزاری .
ھەروەھا رایگەیاند ئەزموونی کۆرسی یەکەم و دووەمی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تەنھا بە مەبەستی بەشداری کردن یان بێبەش بوونە لە ئەزمونی وزاری ، چونکە قوتابیانی پۆلی دوانزە لە پۆلەکانی ١٠ و ١١ ی ئامادەیی ٢٠ نمرەیان بۆ ھەژمار کراوەو ئەزموونی وزاریش تەنھا لەسەر ٨٠ دەبێت.
روونیشیکردەوە کە قوتابیانی پار بە ھۆی ئەوەی کە ئەزموونی کۆرساتیان ئەنجام نەداوە بۆیە بە پرسیارێکی جیا لە ١٠٠ ئەزوون ئەنجام دەدەن ئەم بریارە نایان گرێتەوە
Top