دووەم حاجی ھەرێمی کوردستان لەشاری مەککە کۆچی دوایی کرد
بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوە کرد بەپێی راپۆرتی پزیشکی، حاجیە کۆچکردووەکە نەخۆشی شەکرە و کێشەی دڵی ھەبووە و بەو ھۆیەوە کۆچی دوایی کردووە و بڕیارە دوای گفتوگۆ لەگەڵ کەسوکاری لەکوردستان، تەرمەکەی ببرێتە کەعبەی پیرۆز نوێژی لەسەر بکرێت و ھەر لەشاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.
