نوسینگەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی قەڵادزێ‌ داوای خزمەتگوزاری زیاتر بۆ كەسوكاری شەهیداندەكات

نوسینگەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی قەڵادزێ‌ داوای خزمەتگوزاری زیاتر بۆ كەسوكاری شەهیداندەكات
20ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لێپرسراوی نوسینگەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی قەڵادزێ‌ ئاماری دابەشكردنی زەوی و هاوكاری نیشتەجێبون بە كەسوكاری شەهیدانی سنورەكە ئاشكرا دەكات و داواشدەكات كە حكومەت خزمەتگوزاری زیاتر بۆ كەسوكاری شەهیدان دابین بكات.


ئیبراهیم محێدین،لە لێدوانێكدا بە پەیامنێری راگەیاند: تاكو ئێستا زیاتر لە 900 زەویمان بەسەر كەسوكاری شەهیدان و 69 زەویشمان بەسەر كەسوكاری ئەنفالكراوانی سنوورەكەمان دابەشكردوە كە ئێستا بەشێکی زۆریان كاری تاپۆكردنیان بۆ دەكرێت.

گوتیشی، وەزارەتی كاروباری شەهیدان یەكێک‌ لە بەرنامەكانی پێدانی بڕی 27 ملیۆن و 500 دینارە بە كەسوكاری شەهیدان بۆ ئەوەی خانوی خۆكرد لەسەر زەویەكانیان دروست بكەن و تا ئێستاش لەو روەوە هاوكاریمان داوەتە چەند كەسوكارێكی شەهید كە بە سێ‌ قۆناغ پێیان دەدرێت، بەڵام گرفتەكەی ئێمە لەوەدایە كە هاوكاری بەشی ئەو خانوانەی كە بەر ئێمە دەكەوێت كەمە لە كاتێكدا كە خاوەن شەهیدی زۆرین بەڵام ئەوە هەیە كە پڕۆسەكە برەدەوامەو وا دەكەین بە چەند قۆناغێك هاوكاریەكە بدەینە هەمو كەسوكاری شەهیدانی سنوورەكەمان.

لێپرسراوی نوسینگەی شەهیدان و ئەنفالكراوانی پشدەر داواشی كرد كە حكومەتی هەرێم بۆ ساڵی داهاتوو خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەشی كەسوكاریی شەهیدان و ئەنفالكراوان بكات.
Top