پۆلیسی پارێزگای هەولێر: پلانە ئەمنییەکەی رۆژانی جەژن سەرکەوتوو بوو

پۆلیسی پارێزگای هەولێر: پلانە ئەمنییەکەی رۆژانی جەژن سەرکەوتوو بوو
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئەو پلانە ئەمنییەی بە هاوکاریی پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش و زێرەڤانی و هێزە ئەمنییەکانی دیکە بۆ پشووی جەژن دایانڕشتبوو پلانێکی زۆر سەرکەوتوو بوو و لە چوار رۆژی جەژنی قوربانیشدا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە هەولێر تۆمار نەکراوە.

عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرای کرد: \"بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆ و ئاسایش و زێرەڤانی و هێزە ئەمنییەکانی دیکە، پلانێکی ئەمنیی تۆکمەیان بۆ رۆژانی جەژنی قوربان لە هەولێر و دەوروبەری داڕشتبوو و پلانەکەش بە شێوەیەکی زۆر باش جێبەجێ کرا و سەرکەوتوو بوو\"".


ڕوونیشی کردەوە لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا جگە لەوەی هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە هەولێر تۆمار نەکراوە تەنها چەند رووداوێکی هاتوچۆ ڕوویان داوە لەگەڵ چەند حاڵەتێکی شەڕی بچووک، کە دواجار کۆنتڕۆڵ کراون و چەند کەسێکیش بە سووکی بریندار بوون.


بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر وێڕای ستایشی رۆڵی هێزەکانی پۆلیس، دەستخۆشیی لە هێزی ئاسایش لە بازگەکانی هەولێر و دەوروبەری کرد کە سەرباری ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان و گەشتیاران، ئەرکی خۆیان بە باشی ڕاپەڕاندووە و کۆنتڕۆڵی بازگەکانیان زۆر بە سەرکەوتوویی کردووە."
Top