باڵەکایەتى.. بەهۆى کەمى بەرهەمەکانیانەوە جوتیاران توشى زیان بوونەتەوە
لە بەدوا داچونێکى ئاژانسى هەواڵى پەیامنێر بۆ بە سەرکردنەوەى جوەتیاران و زانینى رێژەى بەرووبوومەکانى ئەمساڵیان دەرکەوت کە بەهۆى کەمى بەرهەمەکانیان لە بەروو بوومە کشتووکاڵیەکان، ئەمساڵ جوتیاران بەرهەمى فرۆشى کشتوکاڵیان بە رادەى خەرجیەکانیان نەبووە.
جوتیاران هۆکارى ئەو زیانە ماڵیەیان بۆ نەخۆشى رووەکى و کەمى هاوکارى لایەنى پەیوەندیدار گێرایەوە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە ناوچەی باڵەکایەتی یەکێکە لەناوچە دەوڵەمەندەکانی کوردستانەوە لەرووی کشتووکاڵی و ساڵانە چەندی جۆر لە بەروبوومی کستووکاڵی لەو ناوچەیە بەرهەم دەهێنرێت.
