زانیاریی لەبارەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كەشناسیی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ئەو گۆڕانەی لە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان روویدا بۆ (رووداو) گوتی \"هەرێمی كوردستان لە دوێنێوە لەژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەكە لە وڵاتی توركیاو نیمچە دورگەی عەرەبییەوە، بۆیە ناسەقامگیرییەك لە كەشوهەوای عێراق و هەرێمی كوردستان بینرا\"".
ئەو ناسەقامگیرییەی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بریتیبوو لە بوونی شەپۆلێكی خۆڵبارین، فازڵ ئیبراهیم گوتی \""شەپۆلی خۆڵبارینەكە مەودای بینینی تاوەكو نزیكەی هەزار مەتر كەمكردەوە\"".
بەڕێوەبەری كەشناسیی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند كاریگەرییەكانی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە ئەمڕۆ لاواز بووەتەوە بەهۆی هاتنی بەرزە پاڵەستۆیەك لە دەریای ناوەڕاستەوە، \""بۆیە پێشبینیدەكرێت ئەمڕۆ خۆڵبارین لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نەمێنێ\"".
سەبارەت بە ئەگەری بارانبارینیش فازڵ ئیبراهیم گوتی \""ئاسمان هەوری دەبێت و ئەگەری بارانبارین لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە تاوەكو سبەی یەكشەممە، بەڵام دواتر رەوشەكە ئاسایی دەبێتەوەو پێشبینی ناكرێت تاوەكو دوو رۆژ دواتر ئەگەری بارانبارین هەبێ\"". گوتیشی \""پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەكات\"".
تاوەكو ئێستا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی هەرێمی كوردستان خاوەنی ئامێری پێشبینی پێشكەوتوو نییە، ئەوەی كە هەیە تەنیا ئامێری پێوانەكردنە دوای گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا. لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد كە بۆ ئامێری پێشبینیكردن ئێستا لە قۆناخی گرێبەستدان لەگەڵ كۆمپانیایەكی فەرەنسی بۆ دەستخستنی سیستمێكی پێشكەوتووی پێشبینیكردن هاوتای وڵاتانی پێشكەوتوو لە بواری كەشناسیدا، گوتی \""بڕیارە ئەو گرێبەستە مانگی 11 واژوو بكرێ و لەدوای 3 مانگ بەكاربخرێت.
رووداو "
