یەکەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

یەکەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ شەممە لە مەککەی عەرەبستانی سعودییە، یەکەم حاجی کورد کە ھاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری ھەولێرە کۆچی دوایی کرد و بە وتەی سەرچاوەیەک ئەو ھاوڵاتییە پێشتر نەخۆشی ھەبووە.



لەمبارەیەوە سەرپەرشتیاری تیمی راگەیاندنی حەجی ھەرێمی کوردستان لە سعودییە، مەریوان نەقشبەندی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: ئەو ھاوڵاتییە ناوی \"تاھیر ساڵح سەعید\""ە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٥٣یە و پێشتر نەخۆش بووە.

نەقشبەندی ئاماژەشیدا: ئەمڕۆ بەشێوەیەکی لەناکاو لەشوێنی نیشتەجێبونی خۆی لەشاری مەککە گیانی سپارد و دوای پەیوەندیکردن بەکەسوکاری بڕیاردرا ھەر لەشاری مەککە بەخاک بسپێردرێت."
Top