دامەزراندنی مامۆستایانی كوردی لە توركیا
لە لایەكی دیكە ئاوجی گوتی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی سەرپۆش بووە مایەی ئاسوودەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە ژنانی كارمەند، هاوكات ئەو بڕیارە كێشەی بەشێكی زۆری ژنانی لە توركیا چارەسەر كرد.
وەزیری پەروەردە لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی سوێندی نێو قوتابخانەكان گوتی لە جیهانی ئەمڕۆماندا ئەوانەی كە دەڵێنەوە و ئەوانەیش كە داوای گوتنەوە دەكەن بۆ خۆیان بیر لەوە ناكەنەوە چی دەڵێن و بۆ چی دەڵێن تەنیا خۆیان لەگەڵ هەڵومەرجی رۆژدا گونجاندووە.
ئاوجی رایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی كردنەوەی قوتابخانەی نوێ بە كەس نادات، بڕیارە پەرلەمان دەست بەگۆڕانكاریی یاسایی بكات، لە چوارچێوەی ئەم گۆڕانكارییانەدا چاوەڕوان دەكرێ پێناسە و یاسایەكی نوێ بۆ ئەو قوتابخانانە دەربكات، تا كۆتایی ساڵ قوتابخانە تایبەتییەكان داناخرێن. لەبارەی خوێندنگەی تایبەت گوتی: ٢٠% ی قوتابخانەكانی ئەمڕۆ مەرجی پێویستیان هەیە تا بكرێنە قوتابخانەی تایبەتی و ٨٠% ی قوتابخانەكانیش بۆ ئەوەی بكرێن بە قوتابخانەی تایبەتی هاوكاریی پێویستیان پێشكەش دەكرێ، دەمانەوێ ٧٠%ی قوتابخانەكان بكرێنە قوتابخانەی تایبەتی و دەوڵەتیش هاوكاری پێشكەشی ئەو قوتابخانانە بكات.
