زیاتر لە (٢٧٥٠٠٠) گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆرانیان کردووە

زیاتر لە (٢٧٥٠٠٠) گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆرانیان کردووە
8ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- بە پێی ئامارێکی فەرمی زیاتر لە (٢٧٥٠٠٠) گەشتیار لە سەرەتای ئەمساڵەوە سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری دەڤەری سۆرانیان کردووە، بارزان محەمەد حاجی بەرێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران کە بەرێوەبەرایەتییەکەیان سەرپەرشتی کەرتی گەشتوگوزاری ھەر چوار قەزای سۆران و رواندز و چۆمان و مێرگەسۆر دەکات رایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە گشتی (٢٧٥٠٦١) گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیاریی و ھاوینەھەوارەکانی دەڤەرەکەیان کردووە کە لەو رێژەیەشدا (٢٥٢٢٩٥) گەشتیار لە کۆماری ئیسلامی ئێران و (٦٧٠٢) گەشتیار لە ناوەراست و باشووری ئێراق و (١٧٠٦) گەشتیار لە وڵاتانی دەرەوە و (١٤٣٥٨) گەشتیاریش لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان بوونە , ھاوینەھەوارەکانی گەلی عەلی بەگ و بێخاڵ و جوندیان و سەکران و کۆرەک تلفریک و پانکیش لە پێشەوەی ئەو ناوچە گەشتیارییانە بوونە کە گەشتیاران سەردانیان کردووە.
Top