دایكانی ئاشتی داوای ئاشتی لە ئەردۆغان دەكەن

دایكانی ئاشتی داوای ئاشتی لە ئەردۆغان دەكەن
8ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- دوای كۆتایی هاتنی دووەمین كۆنفرانسی دایكانی ئاشتی كە لە رۆژانی 5 و 6ی ئەم مانگە لە شاری دیاربەكر ساز كرا، بەشداربووانی كۆنفرانس داوایان لە سەرۆكوەزیرانی توركیا كرد كە هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی بدات.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی خەبەری كوردی بڵاویكردەوە كە دووەمین كۆنفرانسی ئاشتی لە شاری دیاربەكر بە بەشداری 400 كەسان ساز كرا و لەو كۆنفرانسەدا دایكانی ئاشتی رایانگەیاند كە كێشەی سەرەكی توركیا نەبوونی ئاشتییە، بۆیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی توركیا دەبێتهەوڵ بۆ ئاشتی بدرێت.

دایكانی ئاشتی هەروەها ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەگەر حكوومەتی توركیا دەیەوێت، كێشەكانی خۆی چارەسەر بكات، ئەوا دەبێت یەكەمجار هەوڵ بۆ سەپاندنی ئاشتی لە سەرانسەری وڵات بدات.

دایكانی ئاشتی داوایان لە سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان كردووە، كە ئاشتی بكاتە تاقە ئامانجی خۆی و بۆ ئەوەی ئاشتی لە توركیا سەقامگیر بێت. دەبێت بارودۆخی ئۆجەلانیش باشتر بكرێت، تا بتوانێت بە بۆ سەقامگیركردنی ئاشتی رۆلی خۆی بگێڕێت.
Top