موراد قەرەیڵان: حكوومەتی ئاكەپە، بهپرسیاره له روودانی ههر شتێک
لەمبارەیەوە ئاژانسی دیجلە بڵاویكردەوە كە فەرمانداری ناوەندی پاراستنی گەل موراد قەرەیڵان رایگەیاندووە كە بە هۆی جێبهجێ نەکردنی بەڵێنەكان لە لایەن حكوومەتی توركیاوە، كەجەكە پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی خۆی لە توركیا راوەستاندووە و حكوومەت بە هەڵوێست و سیاسەتی خۆی كەجەكەی ناچاركردووە تا پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی رابگرێت.
موراد قەرەیڵان ئاماژەی بەوە داوە كە ئەگەر لەمەو بەدواوە حكوومەت یاسا داواكراوەكان پەیڕەو نەكات، ئەوا كەجەكە یاساكانی خۆی پەیڕەو دەكات و بەرپرسیاری هەر جۆرە رووداوێكیش دەخهنە ئەستۆی حكوومەتی ئاكەپە و ئەگەر لە داهاتوودا قۆناغی چارەسەری هەرەسی هێنا ئەوا تاقە بەرپرسی حكوومەتی ئاكەپەیە.
