لە دیدارێكیدا لەكەل وەفدێكی فێرخوازانی ئەلمانی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە وردی باسی پرسی جینوسایدی كوردی بۆ روون كردنەوە

لە دیدارێكیدا لەكەل وەفدێكی فێرخوازانی ئەلمانی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە وردی باسی پرسی جینوسایدی كوردی بۆ روون كردنەوە
ئارام ئەحمەد محەمەد وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشوازی لە ژماریەكەی لە فێرخوازی زانكۆكانی ئەلمانیا كرد كە لە ئیستادا بە هاورێیەتی وەفدێكی رێكخراوی دادی ئەلمانی سەردانی هەرێمی كوردستان كردوە.

لە دیدارێكدا وەفدی میوان ئامانجی سەردانەكەیان روون كردەوە و دڵخوشی خۆیان بە سەردانی كوردستان دەربری و ستایشی ئەو پێشكەوتنەیان كرد كە لە هەرێمی كوردستان هاتۆتە كایەوە.

لەلایەن خوێەوە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وێرای بەخێر هێنانی وەفدەكە بە درێژی تیشكی خستە سەر مەرگەساتەكانی كورد و پرسی جینوساید هەر لە كیمیاباران و هەڵمەتەكانی ئەنفال و جینوساید كردنی بارزانی و كوردانی فەیلی روون كردنەوەی تەواوی لەسەر بەم پرسانە بۆ میوانان خستە روو.

هەروەك تیشكی خستە سەر هەوڵەكانی وەزارەت بۆ خزمەتكردنی خانەوادەی سەربەزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و پێی راگەیاندن كە لە بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی دابین كردنی ژیانێكی شایستە و دابین كردنی سوكنا و بەرز راگرتنی یادەكانی ئەو پرسانە خۆی دەبێنێتەوە

لەتەوەرێكی تری قسەكانیدا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بە هەوڵەكانی وەزارەت كرد بۆ بەنێو نەتەوەیی كردنی مەرگەساتەكانی كوردستان و روونی كردەوە كە چەند ولاتێكی دونیا تاكو ئیستا بە رەسمی جینوسایدی كوردیان ناساندوە.

داواشی لە وەفدەكە كرد پەیامی مەرگەساتی كورد بە هاورێ و خێزان و كەسە نزیكەكانیان بگەێنن و ئاشنایان بكەن بە جینوسایدی كورد.
Top