لەسلێمانی مامۆستایانی ئامادەییەک بەپاسکیل بەرەو قوتابخانە بەرێ دەکەون

لەسلێمانی مامۆستایانی ئامادەییەک بەپاسکیل بەرەو قوتابخانە بەرێ دەکەون
7ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- لەپێناو بەرزراگرتنی ژینگە لەکوردستاندا وەک ھەنگاوێکی ژینگە دۆستی مامۆستایانی قوتابخانەی ئامادەیی سەرەورانی کوڕان ئەمڕۆ یەکشەممە بەپاسکیل بەرەو قوتابخانە بەڕێ دەکەون.

ئاری محەمەد بەرێوەبەری ئامادەیی سەروەرانی کوڕان راگەیاند: دوای تاوتوێکردنی بارودۆخی ژینگەیی لەشاری سلێمانی بەتایبەت و ھەرێمی کوردستان بەگشتی کەوا لەئێستەدا بەرەو خراپبوون دەڕوات لەگەڵ مامۆستایانی خوێندنگەکەماندا بڕیارماندا کەسمان ئەمڕۆ بەئۆتۆمبێل نەیەین بۆ دەوام، بەڵکو بەپاسکیل بێن ئەم کارەشەمان لەپێناو بەرزراگرتنی ژینەکەدا کرد.

ئەو مامۆستایە گوتیشی: ھیوادارم سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایان ئەگەر دەوامەکانیان زۆر دوور نییە لەماڵەکانیانەوە ئەوا با بەپاسکیل ھاتوچۆ بکەن و ئەمەش لەزۆر روەوە سوودمەندە بەتایبەت لەپاک راگرتنی ژینەکەدا.
Top